بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی گەرمیان ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاراستەی خاوەن مارکێت و فرۆشگەکان کردووە و تێیدا جەخت لە پاراستنی کوالێتیی خواردەمەنییەکان دەکاتەوە لە وەرزی گەرمادا. دەشڵێت، ئاو و خواردن لەدەرەوە دانەنێن ئەگەر نا سزا دەدرێن.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی گەرمیان لە فەیسبوک ئاگادارییەکی بۆ مارکێت و فرۆشگەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لێرەبەدوا بە هیچ جۆرێک ئاو و خواردنەوە و جپس و خواردن، لە دیوی دەرەوەی فرۆشگەکان دانەنێن.
هۆشداریی داوە لەوەی هەر فرۆشیارێک پابەند نەبێت، سزای یاسایی دەدرێت و بەرپرسیار دەبێت لە هەر ڕێکارێک کە بەرانبەری دەگیرێتەبەر. هەروەها داوای لە هاوڵاتییان کردوە، لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەک پەیوەندییان پێوەبکەن.