وەزارەتی تەندروستیی لوبنان بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 12 پزیشک و هەروەها ژمارەیەکی دیکە لە پەرستار و کارمەندی فریاگوزاریی تەندروستی، بەهۆی بۆردومانێکی ئیسرائیل لە باشووری وڵاتەکەمان کوژراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم ئامارەی قوربانییەکان سەرەتایین، چونکە هێشتا تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی گەڕانن بەدوای کەسانی بێسەروشوێندا .
هاوکات، ئیسرائیل تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە، بەڵام دوێنێ ڕایگەیاند، هێرشەکانمان بۆ سەر حزبوڵڵای لوبنان "بەردەوامە و لە داهاتوشدا چڕتر دەبنەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، کاربەدەستانی لوبنان پێشتر ڕایانگەیاندووە، 18 کارمەندی فریاگوزاری و زیاتر لە 100 منداڵ لە ناو ئەو 773 کەسەدان کە تا ئێستا لە ئەنجامی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئێرانەوە کوژراون.