ڕاستەوخۆ

تەلەگراف: چین کەشتی هاوکاری بۆ پرۆگرامی موشەکی بالسیتیکی ئێران ناردووە

reset font size increase font size

چین بەردەوامە لە ناردنی بڕێکی زۆر لە ماددە کیمیاییەکانی كه‌ پێویستن بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی مووشەکی بالیستیكی بۆ ئێران.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە، پێنج کەشتی چینی بە ئاڵای ئێرانەوە گەیشتوونەتە بەندەرەکانی تاران.

 بە گوێره‌ی شیکارییەکانی ئەو ڕۆژنامە بەریتانییە  کەشتییەکان ماددەی پێرکلۆرات سۆدیۆمیان هەڵگرتووە کە ماددەی خاوی سەرەکییە بۆ بەرهەمهێنانی سوتەمەنی ڕەق بۆ موشەکی بالیستیک.

کەشتییەکان لە بەندەری گاولان لە شاری ژوهای چینەوە بەڕێکەوتوون کە گەورەترین کۆگای هەڵگرتنی ماددە کیمیاییە شلەکانی چینی لێیە، و بڕی ئەو ماددانەی گواستراونەتەوە  بەسن بۆ بەرهەمهێنانی سەدان مووشەکی بالیستیک.

هەر پێنج کەشتییەکە سەر بە کۆمپانیا  ئێرانیەکانن کە سزاکانی ئەمریکا، بەریتانیا و ئەوروپایان بەسەردا سەپێنراوە، لەناویشیدا کەشتیی هامونا هەیە کە لە 19ی شوباتدا نزیکەی هەفتەیەک پێش دەستپێکردنی شەڕەکە  بەرەو ئێران بەڕێکەوت و لە 26ی ئازاردا گەیشتە بەندەر عەباس.

شارەزایان مەزەندە دەکەن کە ئەم بارە نوێیانە گەورەترن لە بارەکانی پێشووی سەرەتای ساڵی 2025 لەسەر کەشتیەکانی گۆڵبان و جیران کە بەس بوون بۆ بەرهەمهێنانی نێوان 102 بۆ 157 مووشەک.

گەیشتنی ئەو بڕە زۆرەی ماددە کیمیاییەکان، وەک شارەزایان لێدوانیان  بۆ ڕۆژنامەکە داوە ئێران دەتوانی نزیکەی 785 مووشەکی بەرهەم بهێنێت. ئەمەش بەو مانایەیە کە بە گوتەی چاودێرانی جەنگ، تاران توانای هەڵدانی لە نێوان 10 بۆ 30 موشەکی هەیە لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی مانگێکی دیکە.

وەک  پڕۆفیسۆر جێفری لویس پسپۆڕی چەک لە سەنتەری جەیمس مارتن ئاماژە بەوە دەکات هاوردەی ئەو ماددانە نیشاندەری ئەوەیە سەرەڕای بەردەوامی بۆردومانەکان ئێران هێشتا توانای بەرهەمهێنانی مووشەکی هەیە.

پەکین  لەژێر ناوی  ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ناردنی کاڵا کە هیج جۆرە چەکێکی تیایە نیە، هاوکارییەکان بۆ تاران دەنێرێت، ئەمەش کار ئاسانیە بۆ تاران بۆ دەست گەیشتن بە  کەرەستەی خاو لە ڕێگەی دەریاوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.