ڕاستەوخۆ

تەسنیم: ڕۆژانی داهاتوو ئێران سوپرایزی ده‌بێت

reset font size increase font size

ئاژانسی تەسنیم ڕایگه‌یاندووه‌، بۆ ڕۆژانی داهاتووی جه‌نگ ئێران سوپرایزی ده‌بێت و پلانی سه‌ربازی نوێی هه‌یه‌.

ئاژانسی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەربازییەوە بڵاویکردەوە، هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ ڕۆژانی داهاتووی شەڕ، چەندین سوپرایز و پلانی سەربازیی نوێیان داڕشتووە کە جێبەجێکردنیان دەبێتە هۆی گۆڕانکاریی گەورە و بەدەستهێنانی ئەنجامی گرنگ.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، تەواوی بژاردە سەربازییەکانی خۆی بە شکستخواردوو دەبینێت و ئێستا دەیەوێت لەو بنبەستە ڕزگاری بێت، بۆیە شەڕەکەی لەسەر کەشتییە جەنگییە "هەڵاتووەکانییەوە" گواستووەتەوە بۆ ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ئەو سەرچاوە سەربازییە جەختی کردەوە، ترەمپ هیچ ئومێدێکی بە سەرکەوتنی سەربازی و کردنەوەی گەروی هورمز لە ڕێگەی هێزەوە نەماوە، هۆشداری ئەوەشی بە ترەمپ داوە، سوپرایزەکانی ئێران لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕاستییەکان زیاتر دەردەخەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.