ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕایگەیاند، بڕیاری ئێران بۆ بەشدارینەکردن لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا تا ئەم ساتە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە دەشڵێت، بەشداریکردنی ئێران گرێدراوە بە دابینکردنی چەند مەرجێکی پێشوەختە.
ئاژانسەکە دەڵێت، گەمارۆی دەریایی ڕێگرێکی بنەڕەتییە لەبەردەم دانوستانەکان و جگە لەوەش داواکاری زیادەڕۆیانە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە هەیە لەو پەیامانەی گۆڕدراونەتەوە.
ئەوەش هاتووە، تاوەکو ئەو کاتەی ئەمریکا لەجیاتی هەڵسەنگاندنی هەڵە بە چاوی ڕاستی سەیری بابەتەکان نەکات، دانوستانەکان تەنها کات بەفیڕۆدانە و ئێران لەم پڕۆسەیەدا هاوکاریی ئەمریکا ناکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئێران ئەگەری ئەوە دادەنێت ئەم هەوڵانە فێڵێکی میدیایی بن، هەربۆیە هیچ پلانێکی نییە بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لەو شانۆگەرییەی ئەمریکا ئامادەی کردووە.