ڕاستەوخۆ

تەرمی هاوڵاتییە خنکاوەکەی پشدەر دۆزرایەوە

reset font size increase font size

ڕۆژی 23ـی ئازاری 2026 ئۆتۆمبێلێک بەسێ کەسەوە کەوتە ناو ڕووباری گافڕێنی بناری قەندیل و یەکێکیان کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بوو بێسەر و شوێن بوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

عەلی قادر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی ڕاپەڕین ڕاگەیاند، "لەسەرەتای ڕووداوەکەوە تیمی بەرگریی و شارستانی و مەلەوانی گەیشتنە شوێنەکە و تیمەکانیان بەدرێژایی سێ ڕۆژی ڕابردوو لە هەوڵ و گەڕان دابوون و سەختی ناوچەکە و تیژڕۆیی و ساردی و لێڵی ئاوی ڕووبارەکە گرفتێکی گەورەبوون بۆ کاری تیمی مەلەوانی".

ئاماژەی بەوەشکرد، نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە مەودای نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە شوێنی ڕووداوەکە، توانرا تەرمی عبدول ڕەزاق حەمەدئەمین کە لەدایک بووی ساڵی 1979یە لەناو ئاوی ڕووبارەکە دەربهێنن و دوای توێکاری پزیشکی دادی ڕادەستی کەس و کاری کرایەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.