ئەمڕۆ چوارشەممە، تەرمی فاروق ڕەفیق، نووسەر و ڕوناکبیر و توێژەری بواری فەلسەفە له شاری ههولێرەوە بەرەو سلێمانی بەڕێکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی نیسانی 2026، تەرمی فاروق ڕەفیق، نووسەر و ڕوناکبیر و توێژەری بواری فەلسەفە لە هەولێرەوە بەرەو سلێمانی بەڕێکرا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بە شکۆ و شانازییەوە تەرمەکەی بەڕێکرا، لەگەڵ ئەوەی بە جەستە کوردستانی جێهێشت، بەڵام بۆ هەمیشە بیر و فەلسەفەکانی بە زیندوویی بۆ نەوەکانی داهاتووش دەمێننەوە.
هەر لە کۆنفرانسەکەدا، دانا ئیسماعیل، وەکو نوێنەری بنەماڵەی فاروق ڕەفیق گوتی، مردنی فاروق ڕەفیق، خەسارەتێکی گەورەیە تاوەکو 100 ساڵی دیکەش کەسێکی هاوشێوەی ئەو دروست نابێتەوە، خەمی قوڵی نیشتمان وجڤاتەکەی بوو، هەروەها خەمخۆری جدی بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر بە داخن وەک پێویست کە لە ژیاندا بوو قەدری نەگیرا و بێڕێزی بەرانبەر کرا، ئەمەش خودی بێ ڕێزیکردنە بەرانبەر فەلسەفە.
گوتیشی، ئەو کتێبانەی کە تاوەکو ئێستا چاپ نەکراون، لە ئایندەیەکی نزیکدا چاپیان دەکەین و بڵاویان دەکەینەوە.