ڕاستەوخۆ

تێچووی ڕۆژانەی ئەو هێزەی ئەمریکا بۆ لێدان لە ئێران کۆیکردووەتەوە

reset font size increase font size

 لە ئێستادا ئەمریکا هەردوو کەشتی زەبەلاحی فڕۆکەهەڵگری یوئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن و جیرارد فۆرد، لەگەڵ دەیان فڕۆکەی جەنگی لە جۆرەکانی F16 و F22 RAPTOR و F35و دەیان هێلیکۆپتەر و زیاتر لە 40 هەزار سەربازی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، کە هەر رۆژێک زیاتر لە ناوچەکەدا بمێننەوە خەرجییەکی زۆر لەسەر ئەمریکا دەکەوێت.

لە ئێستادا بێجگە لە هەردوو کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکەی ئەمریکا، 14 کەشتی دیکەش هێنراونەتە ناوچەکە، کە هەریەکەیان ئەرکێکی دیاریکراوی هەیە بۆ مەبەستی چاودێری و سیستەمی بەرگری و گواستنەوەی کەلوپەلاکان بەکاردێن، کە تەنها تێچووی هەردوو کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکە بە نزیکەی 13 ملیۆن دۆلارە لە رۆژێکدا، بەبێ ئەوەی بچنە جەنگەوە.

 

تەنها کەشتی جیرارد فۆرد کە نزیکەی چوار هەزار و 500 بۆ پێنج هەزار کارمەند و ئەندازیار و فڕۆکەوان و سەربازی لەسەرە کە تێچووی مووچە، خواردن و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانیان ڕۆژانە بڕێکی خەیاڵییە، لە رۆژێکدا خەرجیی ئەم کەشتییە لەنێوان شەش بۆ حەوت ملیۆن دۆلارە، هەروەها لە هەر رۆژێکدا 18 هەزار ژەمە خواردن ئامادە دەکرێت بۆ ئەم ستافە.


ئەم ئامارانە بۆ کەشتی یوئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵنیش راستە، تێچووی کەشتییەکە بەم شێوەیە دیاریکراوە، کە بۆ هەر خولەکێک لەنێوان پێنج بۆ شەش هەزار دۆلارە، کە نزیکەی شەش هەزار کارمەند لەسەر ئەم کەشتییە نیشتەجێن، کەشتییەکە توانای هەڵگرتنی 90 فڕۆکە و هێلیکۆپتەری جەنگی هەیە کە رۆژانە نزیکەی حەوت ملیۆن دۆلار تێچووی هەیە، ئەگەر بچێتە جەنگەوە و تێچووەکەی زۆر زیاتر دەبێت بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی 10 نۆ 12 ملیۆن دۆلار لە رۆژێکدا، کە کۆی گشتی خەرجیی 16 کەشتییەکە لە رۆژێکی ئاساییدا نزیک دەبێتەوە 20 ملیۆن دۆلار، لە کاتی جەنگیشدا خەرجی رۆژانەیان دەگاتە 35 بۆ 40 ملیۆن دۆلار.

هەروەها ئەمریکا زیاتر لە 40 هەزار سەربازی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە، تێچووی رۆژانەی ئەم سەربازانەش بە مووچە و خواردن و مانەوە و بیمەکانیانەوە، لەگەڵ ئەو چەک و کەراستانەی هێناویانە رۆژانە دەگاتە نزیکەی هەشت ملیۆن دۆلارە.

لەگەڵ ئەوەشدا فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە بنەکاکانی ئوردن و سعودیە و قەتەڕ و کوەیت، کە تەنها تێچووی یەک کاتژمێر لێخوڕینی فڕۆکەی F35 و F16 نزیکەی 30 بۆ 40 هەزار دۆلارە، لە ئێستادا بە فڕۆکە جەنگی و فڕۆکی بارهەڵگر و هێلیکۆپتەری جەنگی و درۆنەوە نزیکە 250 فڕۆکەی لەو بنکانە هەیە، تێچووی ئەم فڕۆکانەش رۆژانە لەنێوان هەشت بۆ 10 ملیۆن دۆلارە.

بە کۆی گشتی ئەو هێزانەی ئەمریکا لە ناوچەکە دایناوین بۆ ئەگەری شەڕی ئێران، رۆژانە لەنێوان 35 بۆ 40 ملیۆن دۆلار تێچوویان هەیە لە رۆژێکی ئاسایدا. لە ئەگەری شەڕیشدا تێچووەی رۆژانەیان بەگوێرەی ئەو چەک و مووشەکانەی بەکاریدەهێنن بۆ 10 هێندەی ئەو ژمارانە زیاتر دەبن .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.