میدیاكانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، رایگەیاند تۆم باراک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، گەیشتووەتە دەباشان و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی پێشوازی لێکراوە.
میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیە.
تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، لە دوێنێوە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد و هەرێمی كوردستان چڕکردووەتەوە، کۆبوونەوەکانی زیاتر لە دوو تەوەردا خۆیان دەبیننەوە پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و ئەگەری هێرشی وڵاتهكهی بۆسهر ئێران.