ڕاستەوخۆ

تۆلای هاتیمۆغوڵاری: ئەنجوومەنی ئاشتی دەبێت بەبێ دواکەوتن دەست بە کار بکات

reset font size increase font size

تۆلای هاتیمۆغوڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (دەم پارتی) لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا جەختم لەوە کردەوە کە پێویستە ئەنجوومەنی ئاشتی و بەسیاسیکردن بەبێ دواکەوتن بکەوێتە کار، و مەرجی پێویست بۆ ژیان و کارکردنی ئازادانەی عەبدوڵڵا ئۆجالان دابین بکرێت.

هاتیمۆغوڵاری لە وتارەکەیدا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی ڕەخنەی لە دواخستنی هەنگاوە کۆنکرێتییەکان گرت و پرسیاری ئەوەی کرد کە بۆچی هێشتا بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا جێبەجێ نەکراون، سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ ئازاد نەکراون، و "مافی هیوا" بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان جێبەجێ نەکراوە.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا که بۆ کارکردنی کاریگەریی ئەنجوومەنی ئاشتی، دەبێت زەمینەی سیاسی، یاسایی و تەکنیکی ڕەخسێنرێت و هەلومەرجێک دابین بکرێت کە عەبدوڵڵا ئۆجالان بتوانێت بە ئازادی تێیدا بژی و کارەکانی ئەنجام بدات، هەروەها لە کاتی پێویستدا لەگەڵ لایەنەکان کۆببێتەوە.

لە بەشێکی تری وتارەکەیدا، هاتیمۆغوڵاری ڕەخنەی لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا گرت سەبارەت بە ناردنی هێز بۆ ناوچەکانی ململانێ، و لەبارەی قەیرانی دارایی و صندوقەکانەوە پێشنیارێکی حەوت خاڵیی خستە ڕوو کە تێیدا داوای گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی کرد کە بۆ دەرەوەی وڵات بردراون و قەرەبووکردنەوەی تەواوی زیانلێکەوتووان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.