هاوسەرۆکی گشتیی دهم پارتی ڕایگهیاند، کلیلی سەرکەوتنی وڵاتانی ناوچەکە لە داننان بە مافی کورد دایە.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی حزبەکەیدا لە پەرلەمانی توركیا ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورەدایە و ململانێکان زیاتر لەسەر ڕێڕەوە بازرگانییەکانن.
تونجەر باکرهان جەختی لەوە کردەوە، دەبێت دەوڵەتانی ناوچەکە بە عەقڵییەتێکی دیموکراتییانە سەیری پرسی کورد بکەن، ئهگهر ئێران دان به مافی كورددا بنێت، تارانیش بههێز دهبێت، ئەگەر بەغدا پارێزگاری لە مافی هەولێر و سلێمانی بکات، عێراق بەهێز دەبێت، بهههمان شێوه بۆ سوریاش ههر بهو جۆرهیه.
هاوسەرۆکی دەم پارتی گوتیشی: "ئێمە لە هەموو شوێنێک و لە ئێرانیشدا، بەرگری لە هێڵی دیموکراسی و ژیانی هاوبەش دەکەین".