ڕاستەوخۆ

تورکیا دەنگۆی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە

reset font size increase font size

بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە ڕۆژنامەی (تەلەگراف)ـى بەریتانی سەبارەت بە ئەگەری هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر ئیسرائیل، کاردانەوەی توندی ئەنقەرەی لێکەوتەوە و حکومەتی تورکیا دەنگۆکانی ڕەتکردەوە.

تەلەگرافی بەریتانی ئاماژەی بەوە کردبوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هەڕەشەی داگیرکردنی ئیسرائیلی کردووە و هاوشێوەی دەستوەردانەکانی لە لیبیا و قەرەباغ، سوپای وڵاتەکەی بۆ لوبنان دەجووڵێنێت، بەڵام دواتر دەرکەوت کە هەواڵەکە پشت بە لێدوانێکی کۆنی ئەردۆغان دەبەستێت و پەیوەندی بە ئاڵۆییەکانی ئێستای ناوچەکەوە نییە.

ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی چەواشەکاری سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی کردەوە، کە ئەم دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە و ئامانجیان تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکەیە.

چاودێران پێیان وایە ئەم ڕەتکردنەوە خێرایە نیشانەی ترسی تورکیایە لەوەی گوتارە سیاسییەکان وەک نیازێکی سەربازی لێک بدرێنەوە و تورکیا پەلکێشی جەنگێکی نەخوازراو بکەن.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە وەڵامی هەڕەشەکاندا ئەردۆغانی تۆمەتبار کرد بەوەی باوەشی بۆ تیرۆریستان کردووەتەوە و خوێندکاران و هاوڵاتییانی کوردی خۆی کۆمەڵکوژ دەکات. هەروەها ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ئەردۆغانی بە پڵنگی سەر کاغەز ناوبرد.

لە بەرامبەردا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ناتانیاهۆ و کابینەکەی بە هیتلەری سەردەم و تاوانباری جەنگ وەسف کرد. هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاش ڕایگەیاند، ئیسرائیل دەیەوێت ڕۆڵی دوژمن بە تورکیا ببەخشێت بۆ ئەوەی لە قەیرانە ناوخۆییەکانی ڕزگاری بێت.

بەگوێرەی شیکارییەکانی (هێرب کێینۆن)، تورکیا ساڵانێکە لەسەر پەتێکی باریک ڕێ دەکات، لەلایەک لە ڕێگەی گوتاری توندەوە هەوڵی بەدەستهێنانی سۆزی جیهانی ئیسلامی و دەنگی ناوخۆ دەدات، بەڵام لەلایەکی دیکەوە بە هەموو شێوەیەک خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی دەپارێزێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.