وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا، کاریگەریی لەسەر بەردەوامیی پرۆسەی چارەسەریی نابێت.
مستەفا چیفتچی، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لەمیانی کۆبوونەوەی فیدراسیۆنی ڕاگەیاندنی تورکیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پڕۆسەی چارەسەریی تورکیا، پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌ته و پێداگرین له‌سه‌ری تاوه‌كو گه‌ییشتن به ئامانجه‌كانمان.
گوتیشی، دەمانەوێت بەبێ ڕودانی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، پرۆسەکە سەرکەوتووانە کۆتاییبێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، لەگەڵ شاندنی ئیمراڵی گفتوگۆیه‌كی باشیان هه‌بووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن بەبێ کەموکوڕی ئەرکی سەرشانیان جێبەجێ بکەن.