وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی له به‌غداد به سه‌ركه‌وتوویی كشاندووه‌ته‌وه.
زه‌كی ئاڵتورك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕایگه‌یاند، لە چوارچێوەی بڕیارێکی نوێی هاوپەیمانیی ناتۆ و بەهۆی پێشهاتە خیراکانی ئەم دواییەی ناوچەکە، هێزه‌كانیان له به‌غداد كشاندووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌و كارمه‌ند و هێزانه‌ی له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی ناتۆدا له به‌غداد بوون، به سه‌ركه‌وتوویی گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان.
باسی له‌وه‌ش كرد، لە چوارچێوەی پلانی کشانەوەکەدا، تورکیا هاوکاریی و پشتیوانیی پێویستی، بۆ گواستنەوە و چۆڵکردنی کارمەندانی وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانی ناتۆ دابین کردووە.