وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگه‌یاند، دەستپێکردنی هێرشەکان لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکا و وەڵامدانەوەی ئێران بە هێرشکردنە سەر وڵاتانی سێیەم ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌وان پەرۆشی ئەو کارانە نین کە دەبنە هۆی شکاندنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەڕەشە لە ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێ، بە توندی ئیدانەی هێرشه‌كان دەکەین و دەبنە هۆی زیاتر بوونی گرژییەکان.
وەزاره‌ته‌كه باس به‌وه‌ده‌كات، هەموو لایەک دەبێت هێرشەکانیان رابگرن و کێشەکان دەبێت بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن، تورکیاش ئامادەیە بۆ هاوکاری.