وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا پیرۆزبایی له عه‌لی زه‌یدی ده‌كات و جه‌خت له په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غداد و ئه‌نقه‌ره ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 1ـی ئایاری 2026، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌بۆنه‌ی ڕاسپاردنی عه‌لی زه‌یدی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاوكرده‌وه و وێڕای پیرۆزبایی، جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئه‌نقه‌ره و به‌غداد ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هیواشی خواستووه، هه‌رچی زووه پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ته‌واو ببێت.
ده‌شڵێت، له سۆنگه‌ی په‌یوه‌ندیی قوڵی مێژوویی و كلتووریی و ئابووری، ده‌یانه‌وێت په‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات په‌ره پێبده‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، توركیا ده‌یه‌وێت له داهاتوودا هاوكارییه ستراتیژییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق به‌ره‌وپێش بچن، كه ڕه‌هه‌ندی ناوچه‌ییش له‌خۆ ده‌گرێت.