دوای 24 ڕۆژ لە به‌رده‌وامی جەنگهكهیان له‌گه‌ڵ ئێران، ئەمڕۆ دووشه‌ممه سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، 15 داواكاری له ئێران هه‌یه و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ هێرشەکانیان ڕادەگرن.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، “ئەگەر شتەکان بە باشی بەڕێوە بچن، دواجار ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین، گەرووی هورمز بەم زووانە دەکرێتەوە و نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.”؛ ئەگەرنا، “بە هەموو هێزمانەوە بەردەوام دەبین لە بۆردومانکردن".
ئاماژەی بەوەشکرد، کوشتنی ڕێبەر، بە شێوەیەکی کاریگەر وەک گۆڕینی ڕژێم وایە، ئەمریکا مامەڵە لەگەڵ "بەرپرسێکی پلە باڵا" دەکات کە پێی وایە "رێزدارترین" سەرکردەکانی ئێرانە؛ جەختیشی لەوەشکردەوە ئەم کەسە موجتەبا خامنەیی نییە.
ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە 15 داواکاری لە ئێران هەیە، لەوانەش، هەرگیز نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشتر وەڵامی قسەکانی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و ڕایگەیاندبوو کە هیچ وتووێژێک لە نێوان تاران و واشنتۆندا نییە.
هاوكات محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران كه چه‌ندین میدیا بڵاویانكرده‌وه لایه‌نی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ ئه‌و گفتوگۆیان كردووه، له پۆستێكی ئێكسدا ڕه‌تیكرده‌وه هیچ گفتوگۆیه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجام دابێت.