ڕاستەوخۆ

ترەمپ کۆبوونەوەیەکی باڵا لە بارەی ئێران ئەنجام دەدات و تارانیش پێشنیازی نوێی پێشکەشکردووە

reset font size increase font size

دوای بێ‌ئومێدبوون لە ڕێککەوتن، ئەمریکا کۆبوونەوەیەی تایبەت لە بارەی ئێران بەڕێوە دەبات، هەروەها هێزە ئەمنییەکان و کەلوپەلی پاراستنی تیمی دانوستانکاری وڵاتەکەی بە دوو فڕۆکە لە پاکستان بردە دەرەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە لە "ژووری بارودۆخ"ـی کۆشکی سپی کۆبوونەوەیەکی هەستیار لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی لە بارەی ئێران ئەنجام بدات.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە، ئومێدەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە ڕۆژانی داهاتوودا کەمی‌کردووە، بە جۆرێک دوو فڕۆکەی جۆری C17ـی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، کە هێزە ئەمنییەکان و ئۆتۆمبێلی پاراستنی بەرپرسانیان پێبووە، ڕۆژی یەکشەممە ئیسلام ئابادیان جێهێشتووە.

لە لایەکی دیکەوە هەر ئەم ئاژانسە بڵاویکردەوە، "حکومەتی ئێران پێشنیازێکی نوێی پێشکەشی ئەمریکا کردووە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و کۆتاییهێنان بە جەنگ، بەڵام داوای کردووە دانوستانە ئەتۆمییەکان بۆ قۆناغێکی دیکە دوابخرێن.

ئەکسیۆس ڕایگەیاندووە، کۆشکی سپی پێشنیازەکەی ئێرانی پێگەیشتووە، بەڵام هێشتا ڕوون نییە ئەمریکا خواستی هەڵسەنگاندنی پێشنیازەکەی هەیە یاخود نا.

ئۆلیڤیا وێڵز، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕاگەیاندووە، "ئەمانە گفتوگۆیەکی دیپلۆماسیی هەستیارن و ئەمریکا لە ڕێگەی میدیاکانەوە دانوستان ناکات".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.