دۆناڵد ترەمپ، وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە و تێیدا دیمەنێکی جەنگیی و تەقینەوە لە پشتەوەیەتیی و لەسەری نووسراوە، چیتر بڕیار نییە پیاوێکی میهرەبان بم.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە و لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکە پەیامێکی توندی ئاڕاستەی تاران کردووە و نوسیوویەتی، "ئێران ناتوانێت بارودۆخی خۆی ڕێکبخاتەوە، نازانن چۆن ڕێککەوتنێک واژۆ بکەن چەکی ئەتۆمییان نەبێ، باشترە هەرچی زووە بەهۆش خۆیان بێنەوە".
ئەم هەڵوێستە نوێیەی ترەمپ لە کاتێکدایە، گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران لەسەر پرسە ناوچەیی و ئەتۆمییەکان بەردەوامییان هەیە.