ڕاستەوخۆ

ترەمپ: پێشتر زانیارییمان لە سەر موشەکە نوێیەکەی ئێران نەبوو

reset font size increase font size

 دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئێران موشەکێکی نوێی بە مەودای دوو هەزار و حەوت سەد میل تاقیکردووەتەوە، گوتیشی، پێشتر زانیارییان لەسەر ئەو توانا موشەکییە نەبووە، بەڵام ئێستا هەموو وردەکارییەکانی ئەو چەکەیان دەستکەوتووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارێکدا لە ویلایەتی میامی، ڕەخنەی توندی لە هاوپەیمانی ناتۆ گرت و گوتی، ناتۆ تەنانەت ئامادە نەبووە دان بە ئۆپەراسیۆنەکەی واشنتندا بنێت دژی ئێران. ئەمەشی وەک هەڵەیەکی گەورە ناوزەند کرد و هۆشداریی دا، ڕەنگە ئەمریکا چیتر پشتگیریی دارایی ئەو هاوپەیمانییە نەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە سێ هەزار و پێنج سەد ئامانجی سەربازیی لە ناوخۆی ئێراندا ماوە و سوپای وڵاتەکەی بە خێرایی مامەڵە لەگەڵ ئەو ئامانجانەدا دەکات.

گوتیشی، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو داهاتوویەکی گەش و ئارام هەنگاو دەنێت. وەک هۆشدارییەکیش ڕایگەیاند: "کوبا ئامانجی داهاتووی ئێمەیە، بەڵام وا نیشان بدەن کە من ئەمەم قسەیەم نەکردووە".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.