ڕاستەوخۆ

ترەمپ: هێزی سەربازیی ئێران تێکشکێنراوە

reset font size increase font size

لە هەڵسەنگاندنێکی نوێدا بۆ پێشهاتە سەربازی و مەیدانییەکان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە توانا سەربازییەکانی ئێران بە تەواوەتی لاواز کراون و وڵاتەکە چیتر هیچ هێزێکی دەریایی، ئاسمانی و سیستمی بەرگریی دژە فڕۆکەی بەدەستەوە نەماوە.

ترەمپ ئاماژەی بە دۆخی گواستنەوەی نەوت لە ناوچەکەدا کرد و گوتی: "دوێنێ 28 ملیۆن بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە کە ئەمەش زیاترە لە هەر کاتێکی ڕابردوو، بەڵام ڕێگە بە هیچ کەسێک و هیچ کەشتییەک نادەین کە بەرەو ئێران بچێت یان لە ئێرانەوە تێپەڕێت."

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا گەشبینیی خۆی دەربڕی لەسەر ئاڕاستەی ڕووداوەکان و جەختی کردەوە کە ئەم شەڕە و ململانێ سەربازییانەی لەگەڵ ئێراندا هەن "زۆر بە زوویی کۆتایییان دێت."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.