ڕاستەوخۆ

ترەمپ لە کۆشکی سپی پێشوازیی لە دانوستانکارانی ئیسرائیل و لوبنان دەکات

reset font size increase font size

بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازیی لە شاندە دانوستانکارەکانی ئیسرائیل و لوبنان بکات، پێش ئەوەی هەردوولا دەست بە گفتوگۆکانیان بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.

ئەم دانوستانانە کە خولی دووەمی گفتوگۆکانە و دوای کۆبوونەوەکەی 14ـی نیسان بەڕیوە دەچێت، سەرەتا بڕیار بوو لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەنجام بدرێت، بەڵام گواسترایەوە بۆ کۆشکی سپی. 

بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆشکی سپی، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 4ـی پاشنیوەڕۆ بە کاتی واشنتن، بە بەشداریی هەر یەک لە؛ مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و یەحیێل لایتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا و نەدا حەمادە مەعوەز، باڵیۆزی لوبنان لە ئەمریکا بەڕێوە بچێت و پێش دەستپێکردنی گفتوگۆکان شاندەکان لەلایەن ترەمپەوە پێشوازییان لێ دەکرێت.

ئەم هەنگاوەی ترەمپ بۆ میوانداریکردنی دانوستانکاران لە کۆشکی سپی، وەک نیشانەیەک بۆ گرنگیدانی ڕاستەوخۆی ئیدارەکەی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەم دوو وڵاتە دەبینرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.