ڕاستەوخۆ

ترەمپ: سوپای ئێرانمان تێکشکاندووە بەڵام هێشتا 22٪ی مووشەکەکانیان ماوە

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێدا لەگەڵ کریستن وێڵکەر لە بەرنامەی (Meet the Press)ی کەناڵی (NBC News) رایگەیاند کە سەرکردەکانی ئێران تاوەکو ئێستا رێککەوتنی کۆتاییان بۆ راگرتنی جەنگ واژۆ نەکردووە و ئێرانی بە وڵاتێکی "بەهێز" و "خۆبەزلزان" وەسف کرد کە بۆی ئاسان نییە داخوازییەکانی واشنتن قبوڵ بکات.

هەروەها  پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە دواجار هیچ بژاردەیەکی دیکەیان نییە و ناچارن بگەنە رێککەوتن.

 ئەم لێدوانانەی ترەمپ لەکاتێکدان کە جەنگی نێوان هەردوو وڵات چووەتە چوارەم مانگی خۆیەوە و سەرەڕای ئاگربەستی مانگی نیسان، بەهۆی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان لە نزیک گەروی هورمز گرژییەکان دووبارە سەریان هەڵداوەتەوە.

 هاوکات مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە هێرشەکانیان بەرامبەر ئێران کۆتایی هاتووە و هێرشەکانیان تەنیا بەرگری بووە لەسەر ئەو بنەمایەی ئەگەر تاران تەقە نەکات ئەوانیش تەقە ناکەن، لەلایەکی دیکەوە داخرانی گەروی هورمز و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی.

لە کۆتاییدا سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە زۆربەی کارگەکانی درۆن و سەکۆکانی مووشەکی ئێرانیان تێکشکاندووە و شوێنی ئەوانەی دیکەش دەزانن، بەڵام دانی بەوەدا نا کە هێشتا نزیکەی 21٪ بۆ 22٪ی توانای مووشەکیی تاران ماوە و هۆشداریی دا ئەگەر تاوەکو مانگی ئەیلول رێککەوتن نەکرێت، رێگەیەک دەگرنەبەر کە رێگەیەکی خۆش نابێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.