دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، سێ کەشتیی جەنگیی ئەمریکی توانیوویانە بەسەرکەوتوویی خۆیان لە هێرشی هێزەکانی ئێران بپارێزن و بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن.
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی، شەوی ڕابردوو سێ کەشتیی جەنگیی ئەمریکی لە کاتی تێپەڕینیان بە گەرووی هورمزدا، لەلایەن دوو کەشتیی ئێرانییەوە ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە و توانیوییانە لەماوەی دوو خولەکدا، سەرجەم هێرشەکان تێکبشكێنن و کەشتییە ئێرانییەکان لەناو بەرن.
ترەمپ گوتیشی، ئێران لەلایەن چەند کەسێکی "نائاسایی"ەوە سەرکردایەتی دەکرێت و هۆشداریدا ئەگەر ڕێککەوتن واژۆ نەکەن، ئەوا ئەمجارە بەشێوەیەکی زۆر توندوتیژانەتر هێرشیدەکەنە سەریان.
ئەوەشی گوت، لەسەر داوای پاکستان کۆتاییان بە "پڕۆژەی ئازادی" گەرووی هورمز هێناوە. جەختی لەوەش کردەوە، بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەوە نادەن ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمیی و دەشڵێت، ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمیی هەبێت ئەوا بێ دوو دڵی بەکاریدەهێنێت.
گوتەکانی ترەمپ لەکاتێکدایە، بڕیارگەی خاتەمولئەبیای ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا ئاگربەستی پێشێلکردووە و هێرشی کردووەتەسەر دوو کەشتی نەوت هەڵگری ئێرانی و چەندین بەندەری مەدەنی ئەو وڵاتەشی بە ئامانج گرتووە.