ڕاستەوخۆ

ترەمپ بە وێنەیەکی ژیریی دەستکرد هۆشداری دەداتە ئێران: ئەمە ئارامیی پێش زریان بوو

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی دروستکراو بە ژیریی دەستکرد لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیاڵ"، جارێکی دیکە سەرنجی میدیا و ناوەندە سیاسییەکانی جیهانی ڕاکێشایەوە و گومان و دەنگۆکانی سەبارەت بە ئەگەری هەڵگیرسانی گرژیی سەربازیی نوێ لە نێوان واشنتن و تاران گەیاندە لوتکە. 

لەو وێنە ستایلە سینەماییەدا، ترەمپ لەسەر کەشتییەک لە ناوەڕاستی دەریایەکی شڵەژاودا لەگەڵ فەرماندەیەکی هێزی دەریایی ئەمریکا وەستاوە و لە بەرانبەریشدا چەند کەشتییەکی دیکە دەبینرێن کە یەکێکیان ئاڵای ئێرانی پێوەیە، لە کاتێکدا سەرۆکی ئەمریکا لەسەر وێنەکە نووسیویەتی، "ئەمە ئارامیی پێش زریان بوو".

ئەم پەیامە توند و ناڕوونەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناغێکی هەستیاری پڕ لە ململانێدا تێپەڕ دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.