ڕاستەوخۆ

ترەمپ بۆ گەلی ئێران: کاتی ئازادیی ئێوەیە

reset font size increase font size

سەرۆکی ئەمریکا، پشتیوانیی بۆ گەلی ئێران دەردەبڕێت و دەڵێت، "کاتی ئازادیتانە و هەرچیشتان بووێت، پێتان دەبەخشین."

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارەکەیدا، ڕوو لە گەلی ئێرانی وتی: کاتی ئازادیتان ئێوە هاتووە، داوایشی لێ کردن، لە ماڵەکانیان بمێننەوە، چونکە وەک ئەو وتی: دەرەوە زۆر مەترسیدارە، بۆمب لە هەموو شوێنێک دەکەوێتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد: کاتێک ئامانجەکان بەدی هاتن، بەرپرسیارێتی حکومەتی وڵاتەکەتان بگرنە ئەستۆ، چونکە پێدەچێت ئەمە تاکە چانستان بێت بۆ چەندین نەوە.

سەرۆکی ئەمریکا، وتیشی: گەلی ئێران، ساڵانێکە داوای یارمەتی لە ئەمریکا دەکەن، بەڵام هەرگیز وەریان نەگرتووە و  وتی: "هیچ سەرۆکێک ئەو کارەی نەکردووە کە من ئەمشەو دەیکەم".

ترەمپ، بەردەوام بوو لە قسەکانی و وتی: ئێستا ئەمریکا سەرۆکێکی هەیە کە ئەوەی دەتانەوێت پێتان دەبەخشێت، ئەمریکا بە هێزێکی گەورە و وێرانکەرەوە پشتگیریتان دەکات، بۆیە کاتی ئەوەیە دەست بەسەر چارەنووسی خۆتانەوە بگرن و هەنگاو بنێن، مەهێڵن بخلیسکێن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.