کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا، ئاشكرایكردووه ترهمپ به مهرجی هاوكاریكردنی چین له كردنهوهی گهرووی هورمز ئامادهیه لهگهڵ سهرۆكی ئهو وڵاته كۆبێتهوه و دانوستان بكهن.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ فاینانشێڵ تایمز، گوتویەتی، داخستنی گهرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، بووەتە هۆکاری کەمبوونەوەی %20ی پێداویستی نەوتی جیهان، ئەمەش نرخی نەوتی بەرز کردووەتەوە و مەترسی گەورەی بۆ ئابوری جیهان دروستکردووە.
ترەمپ ئاماژهی بهوهشكردووه، ئەوە تەنها کارێکی گونجاوە کە ئەو وڵاتانەی سوودمەند دەبن لە گهرووهكه، هاوکار بن لەوەی دڵنیایی بدەن هیچ شتێکی خراپ لەوێ ڕوونادات.
ترەمپ هەڕەشەی ئەوەش دەکات ئەگەر چین وەڵامێکی ڕوونی نەبێت، ڕەنگە گەشتەکەی بۆ چین و دیدارەکەی لەگەڵ شی جین پینگ، سەرۆکی ئەو وڵاتە دوا بخات.
بە پێچەوانەی وڵاتانی تری ئاسیا، چین لە پێگەیەکی ستراتیژی وایە کە دەتوانێت بەرگەی قەیرانەکانی وزە بگرێت، بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا بڕێکی زۆر نەوتی خاوی پاشەکەوت کردووە، لەلایەکی تریشەوە بە بەهای ملیاران دۆلار وەبەرهێنانی کردووە بۆ دابینکردنی وزەی با، خۆر و ئۆتۆمبێلی کارەبایی.
ڕۆژنامەی گڵۆباڵ تایمزی چینی بە توندی هێرشی کردە سەر داواکەی ترەمپ و نووسیویەتی: ئایا ئەمە بەڕاستی دابەشکردنی بەرپرسیارێتییە، یان دابەشکردنی مەترسییەکانی جەنگێکە کە ئەمریکا خۆی دەستی پێکردووە و ناتوانێت کۆتایی پێ بهێنێت؟.