دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی توند لە ئێران دەکات و ده‌ڵێت: " سێشەممە کۆتاییتانە".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 5ـی نیسانی 2026 دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پۆستێكی له تۆڕی "ترووس سۆشیه‌ڵ" بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له به‌رپرسانی ئێران كردووه و داوای كردووه، به زوویی گه‌رووی هورمز بكه‌نه‌وه، ئەگەرنا دۆخێکی زۆر خراپ چاوەڕێی ئەو وڵاتە دەکات.
تره‌مپ نوسیویه‌تی " سێشه‌ممه، ڕۆژی وێستگەکانی کارەبا و ڕۆژی پرد، دەبێت لە ئێران و له‌ناویان ده‌به‌ین".
گوتوشیه‌تی، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ئێران به‌زوویی گه‌رووی هورمز نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا دۆخێك له‌و وڵاته دروست ده‌كه‌ین، كه وێنه‌ی نه‌بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له دۆزه‌خ بژین.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، ڕۆژی سێشه‌ممه، ئه‌و مۆڵه‌ته كۆتاییدێت، كه دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئێرانی دانابوو، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز بكه‌نه‌وه، یاخود ڕێكبكه‌ون.