دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە مەراسیمی واژۆکردن لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ، دوایین بارودۆخی سەبارەت بە پرسی ئێران و دانوستاندنەکان ئۆکرانیا-ڕوسیا هەڵسەنگاند و رایگەیاند: ئەگەر نەتوانین ڕێککەوتن بکەین شتی خراپ ڕوودەدات.
ترەمپ، ڕاشیگەیاند: ئەگەر بتوانین بگەینە ڕێکەوتن ئەوا زۆرباش دەبێت، بەڵام ئەگەر نەتوانین ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دا بکەین پێدەچێت شتی خراپ ڕووبدات.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کەشتییە زۆر گەورەکانمان خەریکە بەرەو ئێران دەڕۆن.
سەبارەت بە دانوستاندنەکانی نێوان ڕوسیا-ئۆکرانیاش وتی: پێموابێت لەیەک تێگەیشتنێکی زۆرباش لە نێوانمان دا هەبێت، لە ئێستا لە ئاستێکی باشداین، ڕەنگە بەم زووانە هەندێک هەواڵی خۆشمان پێبگات.