سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێرانییەکان داوای ڕێککەوتنمان لێدەکەن، بەڵام لە ئێستادا هیچ ڕێککەوتنێک نییە، کە ئێمە رازی بکات و جەنگ بووەستێنن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال، پۆستێکی کردووە و دەڵێت، میدیاکانی ئەمریکا ڕقیان لەو سەرکەوتنەی ئێمەیە، کە لە دژی ئێران بەدەستمان هێناوە و نایانەوێت ڕاپۆرت لەسەری بکەن.
سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی، ئێمە ئێرانمان بە تەواوی تێکشکاندووە، هێزی دەریای و ئاسمانی و توانا موشەکییەکانی ئێران بە تەواوی لەناوچووە، سەرکردایەتیشیان نەماوە، لە ئێستادا ئێرانییەکان داوای ڕێککەوتنمان لێدەکەن.
ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا هیچ ڕێککەوتنێک نییە کە من ڕازی بکات بەوەی شەڕ بووەستێنم، بەردەوام دەبین لە هێرشەکانمان، هەتا بە تەواوی ئێران خۆی بەدەستەوە دەدات.