سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆكانی نێوان عێراقچی و ویتكۆڤ به زۆر باش ناوده‌بات و ده‌ڵێت: هه‌فته‌ی داهاتوو جارێكی دیکە له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان كۆده‌بینه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له‌ناو فڕۆكه‌كه‌ی و له كاتی چوونی بۆ فلۆریدا لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نووسان دا و وتی: هه‌فته‌ی داهاتوو جارێكی دیکە له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كان كۆده‌بینه‌وه.
وتیشی: گفتوگۆكانی نێوان ستیڤ ویتكۆڤ نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له عومان، زۆر باش بوون.
تره‌مپ هۆشدارییدایه ئێرانییه‌كان و وتی: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان نه‌گه‌ینه رێكه‌وتن، ئه‌وا لێكه‌وته‌كانی زۆر قورس ده‌بن.
رۆژی هه‌ینیی ئێران و ئه‌مریكا له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان به ناڕاسته‌وخۆ و به نێوه‌ندگیریی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه.