سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له دۆسیه‌ی ئێسپتیندا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر ساغ نه‌بووه‌ته‌وه، كاتی ئه‌وه‌یه دۆسیه‌كه دابخرێت و گرنگی به دۆسیه گرنگه‌كانی به خه‌ڵك بدرێت.
دۆناڵد تره‌مپ له‌كۆشكی سپی قسه‌ی بۆ رۆنامهنووسان كرد، له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی دۆسیه‌ی تاوانكاری و ئابڕوبه‌رانه‌كه‌ی جێفری ئێپستین وتی، ئێپستین له‌گه‌ڵ نوسه‌رێكی ئه‌مریكی پیلانگێڕییان له دژی من كرد بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شكست بهێنم، به‌ڵام هیچ شتیك له‌سه‌ر من ده‌رنه‌كه‌وتووه.
وتیشی، ئه‌و پرسه كێشه‌ی دیموكراته‌كانه، نه‌ك كۆمارییه‌كان، كاتێك ئێپستین له‌ژیاندا بوو كه‌س گرنگیی پێ نه‌ده‌دا، به‌ڵام كاتیك مرد بوو به‌جێی گرنگیی و قسه‌و باس.
تره‌مپ به پێویستیزانی كۆتایی به باسكردن له دۆسیه‌ی ئێپستین بهێنرێت و گرنگیی به كاروبار‌و ژیان و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بدرێت به تایبه‌تی چاودێریی ته‌ندروستیی و چه‌ند پرس و دۆسیه‌یه‌كی گرنگی تری ژیانیان.
به‌ڵگه‌نامه‌كانی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا ده‌ریده‌خه‌ن، دۆناڵد تره‌مپ له‌نێوان ساڵانی 1993 1996 لانیكه‌م هه‌شت جار به فڕۆكه سه‌ردانی دورگه تاوانكارییه‌كه‌ی ئێپستینی كردووه‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا هه‌بووه.