دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له ڕێگه‌ی هێزه‌وه ئاشتی له ئێران به‌دی ده‌هێنن.
ئەمڕۆ دوو شه‌ممه 23-3-2026 لە پۆستێكدا كه له تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیه‌ڵ" بڵاویكردووه‌ته‌وه، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، نوسویویه‌تی "ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە" ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی توندتر ده‌كه‌نه سه‌ر ئێران.
"ئاشتی لەڕێگەی هێزەوە" یه‌كێكه له‌و ستراتیژانه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی خۆیدا كاری له‌سه‌ر كردووه.
ئه‌مڕۆش ئه‌و ماوه 48 كاتژمێرییه كۆتاییدێت، كه تره‌مپ بۆ ئێرانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز بكاته‌وه.
تره‌مپ گوتوبووی " ئه‌گه‌ر له‌و مایه‌دا ئێران گه‌رووی هورمز نه‌كاته‌وه، هەنگاوی سەربازیی و ئابووریی توند له دژی ده‌گرێته‌به‌ر و وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای ئێران ده‌كه‌نه ئامانج".
له به‌رانبه‌ردا سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر وێستگه‌كانی كاره‌با، كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوادا دێت و سه‌رچاوه‌كانی وزه له وڵاتانی كه‌نداو به ئامانج ده‌گرن.