ڕاستەوخۆ

تایب تەمەل: لە مانگی گوڵاندا ڕێسا یاساییەکان پێشکەش دەکرێن

reset font size increase font size

تایب تەمەل ڕایگەیاند، لەمانگی گوڵاندا پێشنیازەکانمان بۆ یاسا نوێیەکان پێشکەش دەکەین و چاوەڕێین دوای گفتوگۆی لایەنەکان لە سەر پێشنیازە یاساییەکانیان، یاسای نوێ بۆ پڕۆسەی چارەسەریی هەمواربکرێتەوە.

تایب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکایەتی دەم پارتی لە دیمانەیەک لەگەڵ ئاژانسی وڵات ڕایگەیاند، ئێمە بە بەردەوامیی لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان، حکومەت و پەکەکە لەچاوپێکەوتنداین و خواستی سەرەکیی چاوپێکەوتنەکان هەموارکردنەوەی یاساکانە.

گوتیشی، دواکەوتنی هەنگاوە یاساییەکان مەترسیی جددیی لە سەر پڕۆسەی چارەسەریی دروستکردووە.

جێگری هاوسەرۆکایەتی دەم پارتی ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی حسابە جیاوازەکانی حکومەت و بارگرژییەکانی ناوچەکە، هەنگاوە یاساییەکانی پڕۆسەی چارەسەریی دواکەوتوون و ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک هێز لە دژی پرۆسەکە هەنگاو بنێن.

نابراو جەختی لەوەشکردەوە، ئەگەر دۆخی بەڕێز ئۆجالان ڕوون‌نەکرێتەوە، پڕۆسەی چارەسەریی سەرکەوتوو نابێت. هەروەها گوتی، لە کۆتا چاوپێکەوتنمان لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان زۆر پرس تاوتوێ کران و یەکێک لەوانەش چۆنییەتی بەڕێوەچوونی قۆناغی دووەمی پڕۆسەی چارەسەریی بوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.