عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ و کۆبوونەوە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، جەختی لە پتەویی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ کردەوە.
عێراقچی ڕایگەیاند، لەم بارودۆخە هەستیارەی ناوچەکەدا، ئاستی هاوکارییەکانیان لەگەڵ ڕوسیا لە بەرزترین ئاستدایە و تاران پێشوازیی لە پشتگیرییەکانی مۆسکۆ بۆ بژاردەی دیپلۆماسی دەکات.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، دیدارەکەی لەگەڵ پوتین زیاتر لە 90 خولەکی خایاندووە و تێیدا پرسە دووقۆڵییەکان، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا تاوتوێ کراون.