ڕاستەوخۆ

تاران لێکۆڵینەوە لە پێشنیازەکەی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند تاران سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی پێشنیازەکەی واشنتنە بۆ کۆتاییهاتن بە جەنگ و هێشتا وەڵامی کۆتایی بە لایەنی ئەمریکی نەداوەتەوە.

reset font size increase font size

دوای بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی لە بارەی نزیکبوونەوەی ئەمریکا و ئێران لە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، ئیسماعیل بقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە ئاژانسی ئیسنای ڕاگەیاند، "پڕۆژە و پێشنیازەکەی ئەمریکا هێشتا لەلایەن ئێرانەوە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، تاران دوای کۆبەندی کۆتایی، سەرنج و تێبینییەکانی خۆی لە ڕێگەی پاکستانەوە دەگەیەنێتە واشنتن.

هاوکات ئاژانسی تەسنیم، نزیک لە سوپای پاسداران لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، دوایین پێشنیازی ئەمریکا کۆمەڵێک بڕگەی قبوڵنەکراوی تێدایە و ئێران هێشتا وەڵامی نەداوەتەوە.

هەروەها ئاژانسی فارس، ڕاپۆرتەکانی ئاکسیۆس و ڕۆیتەرزی لە بارەی نزیکبوونەوەی ڕێککەوتنەکە ڕەت کردەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد، هیچ پەیامێکی نوێی نووسراو لە نێوان ئەو دوو وڵاتدا ئاڵوگۆڕ نەکراوە.

میدیاکانی ئێران دەڵێن، ئەم هەواڵانە لە میدیا جیهانییەکاندا، هەوڵێکە بۆ دروستکردنی کاریگەریی لە سەر بازاڕە جیهانییەکان و دابەزاندنی نرخی نەوت.

ئەمە لە کاتێکدایە، سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان باس لە تێگەیشتنێکی یەک لاپەڕەیی دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ سەربازییەکانی ئەم دواییە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.