به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه تارانی پایته‌ختی ئێران به چڕی بۆردومانكراو ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز شاره‌كه‌ی هه‌ژاند.
به گوێره‌ی میدیای ئێران، كاتژمێر پێنج و 35 خوله‌ك به كاتی تاران دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ناوچه‌ی باكووری شاری تارانی هه‌ژاندووه.
دواتر ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیكه شه‌قامی فاتمی ناوه‌ڕاستی تارانی هه‌ژاندووه، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كیش ڕۆژئاوای شاره‌كه‌ی هه‌ژاندووه.
زانیارییه‌كان باس له به ئامانجگرتنی ناوه‌ندی پیشه‌سازیی قودس ده‌كه‌ن له شاری تاران، چه‌ند ئامانجێكیش له شاره‌كانی شیراز و ئه‌هوازیش بۆردومانكراون.
سوپای ئیسرائیلیش ڕایگه‌یاندووه، تا ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان زیاتر له 800 جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ندین ئامانج له ناوچه جیاكانی ئێران و 16 هه‌زار جۆر ته‌قه‌مه‌نیی و بۆمبی جیاوازیان له بۆردومانه‌كاندا به‌كارهێناوه.