گه‌وره به‌رپرسێكی ئێران ده‌ڵێت، به‌هۆی خۆسه‌پێنیی ئه‌مریكا و له‌به‌رچاونه‌گرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان، گه‌ڕی دووه‌می دانوستانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
عه‌باس پاپییزاده ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا و ئیسرائیل شكستیانهێنا له‌و جه‌نگه‌ی دژی ئێران هه‌ڵیان گیرساند، كه ئامانجیان خۆسه‌پێنیی و كه‌نارگیركردنی كۆماری ئیسلامی ئێران بوو.
گوتیشی، پشتیوانیی له هه‌موو هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت و شاندی دانوستانكاری وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌رله‌مانی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی هه‌ڵای میدیاییه‌وه، مه‌به‌ست و ڕێڕه‌وی دانوستانه‌كان بگۆڕن و لاواز بكه‌ن.
ده‌شڵێت، خۆڕاگریی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، ئامانجه‌كانی دوژمنی بۆ دروستكردنی دووبه‌ره‌كیی و په‌رته‌وازه‌كردن له ناو وڵاته‌كه‌یان شكستپێهێنا.