بە نێوەندگیریی ئەمریکا حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ڕێککەوتن نەوتی عێراق بە بۆریی هەرێمی کوردستاندا ڕەوانە بکرێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێکس بڵاویکرەوە: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە نائاساییەی ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە و ئەو بەرپرسیارێتییەی کە ئەرکی هەموانە کار بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە بڕیارماندا لە زووترین کاتدا نەوت لە ڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بڕوات.
دەشڵێ: سوپاس و پێزانینم بۆ هاوبەشە ئەمریکییەکانمان هەیە بۆ ڕۆڵ و پاڵپشتییان لەم پڕۆسەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبێ تا کۆمپانیاکانی نەوت و گاز بە سەلامەتی دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە.