بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی شکانی بۆریی ئاوی دوکان – سلێمانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە بۆڕییەکە لە ناوچەی قولەڕەیسی و بەهۆی کارکردنی شۆفڵەوە شکاوە.
ئەم بۆرییە یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی ئاو و دابەشکردنی بۆ:
گەڕەکەکانی دەورووبەری شەقامی شەستیی سلێمانی
ناحیەی شۆڕش
قەزای چەمچەماڵ
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە داوە که هەموو تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆڕییەکەن و هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا کێشەکە چارەسەر بکەن و دابەشکردنی ئاو ئاسایی ببێتەوە