هاتوچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ڕووداوێکی پێکدادان لە ناحیەی سەنگاو بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێک و برینداربوونی پێنج کەسی دیکە.
بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
له ههرێمی كوردستان ساڵانه به سهدان كهس دهبنه قوربانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ.
شارەزایان دروستبوونی رووداوەکانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە بۆ خراپیی ڕێگاوبانهكان و نەبوونی مەرجی توندوتۆڵی لە بەشێکی زۆری ئۆتۆمبێلەکان و هەروەها خێرایی لێخوڕینی شۆفێران و پابەنەبوونیان بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ.
تا ئێستاش ڕێكارەکان بۆ كهمكردنهوهی ڕووداوهكان نەبوونەتە هۆی کەمکردنەوەی ئامارەکانی مردن و برینداربوون.