بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و چڕبوونەوەی بۆردومانەکان لەسەر هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی تا کاتێکی نادیار بە تەواوی ڕاگیران.
بەگوێرەی خشتەی فەرمیی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی (جەلال تاڵەبانی)، سەرجەم گەشتەکانی ئەمرۆ شەممە بە تەواوی هەڵوەشاونەتەوە.
لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم بڕیارە کتوپڕە دوای هێرشە چڕەکانی شەوی ڕابردوو دێت و تەنها لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی گەشتیاران و چاودێریکردنی دۆخی ئەمنیی ئاسمانی هەرێمی کوردستان دراوە.