ڕاستەوخۆ

بەهۆی لافاوەوە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبوو

reset font size increase font size

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ناحیەی تەکیەی سەر بە قه‌زای چەمچەماڵ به‌هۆی بارانی به‌خوڕ، ته‌ویله‌یه‌كی چاژه‌ڵان ڕوخا و به‌هۆیه‌وه‌ 100 سەر ئاژەڵ مرداربوونەوە.

خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ڵێت " زیانی زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلاری به‌ركه‌وتووه‌".

هه‌ر به‌هۆی بارانی به‌خوڕ له‌ هه‌ولێریش لافاو دروستبوو، ده‌یان ماڵ ئاویان تێچووه‌ و زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌.

دره‌نگی شه‌وی ڕابردوو، به‌هۆی دروستبوونی لافاو له‌سه‌ر ڕێگای سۆران بۆ خەلیفان، ئاستەنگی هاتوچۆ دوستبووە، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران ده‌ڵێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکە و گەیشتن بە پردەکە، مەترسیی ڕووخانی پردەکە هەیە و نابێت هاتوچۆی له‌سه‌ر بكرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.