ڕاستەوخۆ

بەغدا پێش گەشتەکەی سەرۆکوەزیران بۆ ئەمریکا مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت

reset font size increase font size

زیاتر لە 45 ڕۆژە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە؛ بڕیاریشە پێش گەشتەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، واژۆ لەسەر تەمویلی مووچەی هەرێمی کوردستان بکرێت و ڕەوانە بکرێت.

شەوی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمیی کۆبوونەوەکەش، باس لە پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان نەکراوە. بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چەند پەرلەمانتارێکی بەغداوە دەستکەوتوون، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بە مەرجێک بڕی 120 ملیار دینار لە کۆی گشتیی پارەکە ببڕێت.

ئەم بڕیارەی بەغدا دوای ئەوە دێت کە دوو هەفتە لەمەوبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، ناتوانن بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ ئامادە بکەن و بیخەنە سەر هەژماری بەغدا.

سەبارەت بە هۆکارەکانی دواکەوتنی مووچەی هەرێمی کوردستان، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کێشەکە تەنیا پەیوەست نییە بە نەناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بەڵکو بەشێکی تری پەیوەندیی بە حکومەتی عێراق خۆیەوە هەیە، چونکە بەغدا لەم ماوەیەدا کێشەی نەختینە (پارەی کاش)ی هەبووە. لە ئێستاشدا حکومەتی عێراق بەشێکی زۆری پارەی مووچەی هەرێمی کۆکردووەتەوە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەوانەی بکات.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان