یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتڵاعاتی حکومەتی ئێرانیان کوشتووە و لە کاتژمێرەکانی داهاتووشدا سوپرایزی گەورەیان دەبێت".
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانییدا بۆ سەر تاران ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی ئێرانیان کوشتووە و لە کاتژمێرەکانی داهاتووشدا سوپرایزی گەورەتریان دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکان بۆ سەر ناوخۆی ئێران لە زیادبووندان و جگە لە کوژرانی وەزیری ئیتڵاعات، پێشبینی دەکرێت گۆڕانکاریی چاوەڕواننەکراو ڕوو بدەن و ئاستی جەنگی دژ بە ئێران و حزبوڵای لوبنان بچێتە قۆناغێکی نوێوە.
گوتوشییەتی، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەسەڵاتی تەواوییان داوەتە سوپا بۆ بە ئامانجگرتنی هەر کەسایەتییەکی باڵای ئێران لە هەر کاتێکدا بێت، بەبێ ئەوەی پێویست بە وەرگرتنی ڕەزامەندیی پێشوەختە بکات.