ڕاستەوخۆ

بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیک بۆ نزمترین ئاست لە دوای ساڵی 1990ـەوە دابەزی

بەرهەمهێنانی نەوتی ڕێکخراوی ئۆپیک لە مانگی نیساندا تووشی دابەزینێکی مێژوویی بووە و نزمترین ئاستی لە 36 ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد.

reset font size increase font size

ئاژانسی بلومبێرگ لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکارانی نەوت (ئۆپیک)، لە مانگی نیساندا گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی 36 ساڵی ڕابردوودا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەرهەمهێنانی ئۆپیک 420 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمی کردووە و گەیشتووەتە 20 ملیۆن و 550 هەزار بەرمیل، ئەمەش نزمترین ژمارەیە لە ساڵی 1990ـەوە تۆمار کرابێت.

لە ناو وڵاتانی ئەندامدا، کوەیت گەورەترین زیانی بەرکەوتووە و بەرهەمهێنانی بە بڕی 470 هەزار بەرمیل کەمی کردووە، بە جۆرێک هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە بۆ تەنیا 22 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە.

هەروەها بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران 180 هەزار بەرمیل کەمی کردووە و گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 50 هەزار بەرمیل. عێراقیش کە زۆرترین پشتبەستنی بە گەرووی هورمز هەیە، لە مانگی ئازاردا بەرهەمهێنانی بۆ 1.63 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.