بەهۆی لێدانی هەورەبروسکە لە شاخی گڵەزەردەی سنووری بەرزنجە کەسێک گیانی لەدەستدا کە دانیشتووی شاری سلێمانی و باوکی پێنج منداڵ بووە.
ئەمڕۆ بەهۆی هەورەبرسکەوە کەسێک بەناوی سەردار ساڵح کە تەمەنی 44 ساڵ بووە، لە شاخی گڵەزەردەی سنوری گوندی کەوڵۆسی سەر بە شارەدێی بەرزنجەی سنوری شارۆچکەی سەیدسادق گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان سەردار ساڵح کە لە ئەنجامی لێدانی هەورەبروسکە گیانی لەدەستداوە، باوکی پێنج منداڵ و دانیشتوی شاری سلێمانییە.
پیشەی نابراو شوانیی بووە و دوای ڕووداوەکە تەرمەکەی گواستراوەتە بۆ پزیشکی دادیی سلێمانی.