ڕاپۆرتی/ ڕێبوار تۆفیق
ئه‌گه‌ر جه‌نگ به‌رده‌وام بێ و داخستنی گه‌رووی هورمز به داخراوی بمێنێته‌وه، كاریگه‌ریی خراپ ده‌كاته سه‌ر دۆخی دارایی عێراق و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی بژێویی و بازاڕ و ته‌نانه‌ت توانای حكومه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروبارەكانی و دابه‌شكردنی موچه‌ش.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: كارییگه‌رییه خراپه‌كانی داخستنی گه‌روی هورمز و به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ له دوو مانگی داهاتوودا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام عێراق وه‌ك به‌شێكی كه‌می چاره‌سه‌ر تا ڕاده‌یه‌ك له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا پشت به چین و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانیه‌كان ده‌به‌ستێت.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر فرۆشی نه‌وتی عێراق هه‌ر دابه‌زێت به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه، وه‌ك ڕێكارێكی خۆپارێزییش به‌رده‌وام بێت له ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌كان، ئه‌وا زیاتر له %60ی توانای به‌رهه‌مهێنان له ده‌ستده‌ده‌ین.
لەلایەکی دیکەوە، كۆمپانیای كاروباری كێڵگه‌كان و گرێبه‌سته‌كان له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت: ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق دابه‌زیوه بۆ ملیۆنێك و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه، له كاتێكدا پێش جه‌نگه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست، سێ ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل بوو.
ڕوانگه‌ی ئیكۆی عێراقیش ئاماژەی بەوە کردووە: ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان و ڕومێله‌ی به‌سره، ڕۆژانه 128 ملیۆن دۆلار زیان له عێراق ده‌دات، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی و توانای دارایی.
له ئێستادا چاوه‌كان له‌سه‌ر خێرا كۆتاییهاتنی جه‌نگ و ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر نا چه‌ندین وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست هاوشێوه‌ی عێراق كه نه‌وت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی داهات و خۆبژێوییانه، توانای به‌رده‌وامبوونی دۆخه‌كه‌یان نامێنێ و ئه‌گه‌ری نادیار چاوه‌ڕێیان ده‌كات.