برایهكی عهبدوڵا ئۆجالان رایگهیاند، دوای 27 ساڵ بۆ یهكهمجار دهسهڵاتدارانی توركیا رێگهین پێداوه به زمانی كوردی لهگهڵ براكهی قسه بكات.
محەمەد ئۆجالان، برای عەبدوڵا ئۆجالان، لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ماوەی 27 ساڵە تورکیا رێگری دەکات بە کوردی قسە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالانی برامدا بکەم، بەڵام لە دواین سەردانمدا بۆ ئیمراڵی، بەرپرسانی تورکیا کێشەیان نەبووە و بە کوردی قسەمان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی یەک کاتژمێر قسەیان کردووە، زۆرترین کات پرسیاری رەوشی لایەنە کوردییەکانی لێدەکردم و دەیگوت، تەبایی و یەکێتی نێوان حزب و لایەنە کوردییەکان چۆنە و لە چی دۆخێکدایە؟.
لەبارەی رەوشی تەندروستی ئۆجالانیشەوە وتی، دۆخی تەندروستی زۆر باشبووە و هیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە.