ڕاستەوخۆ

ویتکۆف: ئێران هەفتەیەک دیکە دەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

reset font size increase font size

نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەندامی شاندی دانوستانکاری ئەمریکا لەگەڵ ئێران دەڵێ، پێدەچێت ئێران هەفتەیەکی دیكه‌ ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.

ستیڤ ویتکۆف لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی رایگەیاندووە، ئێران ئەو رێژەیەی تێپەڕاندووە کە بۆ پڕۆگرامی مەدەنی بەکاردەهێنرێت، رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی لە 60٪ تێپەڕاندووە، ئەمەش بۆ دروستکردنی چەک بەکاردێت،  ئێستا قۆناغێکی مەترسیدارە و دەبێت ئێران گوێرایەڵ بێت تاوەکو ئەوکاتە دەتوانت بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت.

ده‌شڵێ، ره‌نگه‌ ئێران ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌ دوور بێت لە بەدەستهێناننی مادەی سووتەمەنی پیشەسازی کە گونجاوە بۆ دروستکردنی بۆمب و ئەمەش زۆر مەترسیدارە و نابێت رێگەیان پێبدرێت.

لەبارەی هێرشکردنە سەر ئێرانیش گوتی، قسەی سەرۆک ترەمپ روونە، ئێران دەبێت پیتاندنی یۆرانیۆم بگەیەنێتە سفر و هەموو ئەگەرێکیش لەبەردەمیدا کراوەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.